عەبادی كتێبی “سەركەوتنی مەحاڵ”ی بڵاوكردەوە

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق كتێبی “سەركەوتنی مەحاڵ”ی بڵاوكردەوە كە باس لەوەدەكات چۆن داعش لە عێراقدا بەزێنراو توانیان بەسەر قەیرانەكان زاڵبن.

دوێنێ حەیدەر، عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق لە مەراسیمێكدا نوێترین كتێبیی خۆی بە زمانی عەرەبی بڵاوكردەوە كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە زمانی ئینگلیزی لە لەندەن بڵاوببووەوە.

كتێبەكەی عەبادی بە ناونیشانی “سەرکەوتنی مەحاڵ چۆن داعش لە عێراقدا بەزێندرا” و دوێنێ مەراسیمی واژووكردنی بە ئامادەبوونی بەشێك لە وەزیر و كاربەدەستانی ئەوكاتی حكومەتەكەی لە بەغداد بەڕێوەچوو.

حەیدەر عەبادی، نووسەری کتێبەکە كە ئێستا سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسرە، لە وتارەکەیدا، باسی لەو ئاڵنگارییە مەحاڵانە کرد لە کابینەکەیدا ڕووبەڕووی بووەتەوە، هەروەها باسی چۆنێتی سەرکردایەتیکرنی بۆ هێزەچەکدارەکان و دۆخی جەنگ و لایەنە ئابورییەکە و لێکەوتەکانی لەسەر ژیانی ئەمڕۆ و ئەو بارگرانییانەی کە تا ئێستا لێکەوتەکانیان دیارن كرد.

پاشان، خالد عوبێدی وەزیری پێشووتری بەرگری بۆچوونی خۆی لەبارەی جەنگی دژ بە داعش و ڕابەرایەتیی عەبادی بۆ هێزەچەکدارەکان باسكرد و نموونەی پراکتیکی بۆ ئەوە هێنایەوە.

هەروەها سەعد عەلاق، سەرۆکی زانکۆی بەرگری بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان باسی لە قۆناغی بەڕێوەبردنی جەنگ و بەدەستهێنانی سەرکەوتن کرد، هەروەها کۆنترۆڵکردنی قەیرانە داراییەکە و نەهێشتنی تائیفەگەری لەو سەردەمەی حەیدەر عەبادی كە سەرۆكایەتیی حكومەتی دەكرد.

بابەتی پێشتر

لێدوانی ئینزاگی دوای ئەوەی بوونە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. لە ئۆتۆمبێلێكی جوڵاودا ژنێكی بێهۆش ڕزگاردەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share