تابلۆیەکی 116 ساڵەی دزراوی پیکاسۆ دۆزرایەوە

پێش 9 ساڵ تابلۆیەکی دووبەشی پابلۆ پیکاسۆ، لە شاری ئەسینا لە یۆنان دزرا، بەڵام دوێنێ لە ماڵێکدا دۆزرایەوە.

پۆلیسی ئەسینا دوێنێ دووشەممە ئاشکرایکرد، تابلۆکەی پیکاسۆ، کە ساڵی 2012 دزرابوو، لە ماڵێکدا دۆزراوەتەوە و کەسێکیش دەستگیرکراوە.

تابلۆ دوو بەشییەکە ناوی “سەری ژن”ە و بەشێکی سەری ژنێکە و بەشێکی دیکەی ئاشێکی هەوایە، کە هاوشێوەن لەگەڵ یەکدیدا.

دزەکان لە چالاکییەکدا ساڵی 2012 تابلۆکەی پابلۆ پیکاسۆیان دزی و دواتر پۆلیس وتی، “کردەوەکە پلانبۆداڕێژراو بووە”.

دۆزینەوەی تابلۆکەی پیکاسۆ لەکاتێکدایە، چەند مانگێک پێش ئێستا پۆلیسی ئەسینا رایگەیاندبوو، ئەوان دڵنیان  تابلۆکەی پیکاسۆ لە وڵات نەچووەتە دەرەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردێک لە سوید لەبارەی شەڕی 10ساڵەی مافیاکانەوە دۆکیومێنتارییەک بەرهەمدەهێنێت

کاروان فەرەج، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی باشووری کوردستان دۆکیومێنتارییەک لەسەر شەڕی بەردەوامی گروپە مافیاکانی سوید بەرهەمدەهێنێت، کە ماوەی 10 ساڵە…
Total
0
Share