ئەو پیاوەی 15 چەقۆی لە هاوژینەكەی دابوو دەستگیركرا

ئاسایشی سلێمانی ئەو پیاوەی دەستگیركرد كە 15 چەقۆی لە هاوژینەكەی دابوو، دواتر هەڵاتبوو.

ڕاز فریا، وتەبێژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمشەو ئەو پیاوەی تۆمەتباربوو بە لێدانی 15 چەقۆ لە هاوژینەكەی، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركراوە.

باسی لەوەشكرد، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دۆسیەی تۆمەتبارەكە كراوەتەوە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوو، ئەو پیاوە لەبەردەم ماڵی دایكی ژنەكەیدا، كاتێك چووەتە دوای هاوژینەكەی و ویستوویەتی بە زۆر بیباتەوە بۆ ماڵەكەیان، دوای ئەوەی ڕازی نەبووە بگەڕێتەوە، پیاوەكە هێرشی كردووەتە سەر هاوژینەكەیی و 15 چەقۆی لێدابوو.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل گومانی هەیە.. پەیامنێرێكی جەزیرە لە كەناری خۆرئاوا كوژرا

بابەتی دواتر

مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share