ئیسرائیل گومانی هەیە.. پەیامنێرێكی جەزیرە لە كەناری خۆرئاوا كوژرا

خانمە پەیامنێرێكی كەناڵی جەزیرە لە كەناری خۆرئاوا لە ئیسرائیل كوژرا، گوللـە بەر سەری كەوتووە، كەناڵەكە ئیسرائیل بە كوشتنی تۆمەتبار دەكات، ئیسرائیلیش داوای لێكۆڵینەوە دەكات.

کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند، شیرین ئەبوعاقلە، پەیامنێری كەناڵەكە لە کاتی رووماڵکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە کەمپی جنین لە كەناری خۆرئاوا كوژراوە، بەپێی ڕاگەیەندراوی کەناڵە قەتەرییەکە، شیرین هێلەکی گوللـەنەبڕی لەبەربووە کاتێک گوللـەی هێزەکانی ئیسرائیلی بەرکەوتووە، بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستینیش ئاشكرایكردووە، شیرین ئەبوعاقلە گولـلەیەک بەر سەری کەوتووە، گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی ئیبن سینا لە شاری جنین و دواتر گیانیلەدەستداوە.

سوپای ئیسرائیلیش قسەی خۆی هەیە، دەڵێت، هێزەکانیان لەنزیک کەمپی جنین بوون بۆ دەستگیرکردنی “تۆمەتبارانی تیرۆر”، بەوتەی سوپاكە، لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە کەمپی جنین، گومانلێکراوان تەقەیەکی زۆریان کردووە بە ئاراستەی هێزەکانی ئیسرائیل و تەقەمەنییان هەڵداوە، هێزەکانی ئیسرائیلیش بەرپەرچیان داونەتەوە.

بۆیە سوپای ئیسرائیل گومانی هەیە و دەڵێت، پێدەچێت پەیامنێرەكەی جەزیرە لەلایەن فەڵەستینییەکانەوە تەقەی لێکرابێت.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەبرێتە پەرلەمانی عێراق

بابەتی دواتر

ئەو پیاوەی 15 چەقۆی لە هاوژینەكەی دابوو دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share