کشتوکاڵی گەرمیان: کەمئاوی زیانی بە 160 هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵیی گەیاندووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان ئاشکرایکرد کە وشکەساڵی و وشکبوونەوەی زەوییەکان زیانێکی زۆری بە ناوچەکە گەیاندووە و بڕەکەی 160 هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵی دەبێت.

شادیە حسێن، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان ڕایگەیاند، “بەهۆی کەمی ڕێژەی بارانبارین و کەمئاوی لەمساڵدا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەم سنوورە ڕوبەڕویی زیانی زۆر بوونەتەوە و زیانێکی زۆریش بە ئاژەڵەکانی ناوچەکە دەگات”.

ئاماژەی بەوەکردوە، “لە سنورەکەدا 611 هەزار مەڕ، 134 هەزار بزن، 10 هەزار مانگا و زیاتر لە هەزار گامێش هەیە کە کەمی بارانبارین و کەمئاوی زیانی زۆر بەم سامانە ئاژەڵیانە دەگەیەنێت”.

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان باسلەوەدەکات، بۆ چارەسەری قەیرانی کەمئاویی ناوچەکە داوایان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کردووە بودجە تەرخان بکات بۆ ناوچەکە.

پێشتریش ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند کەمئاوی لە ناوچەکەیاندا کاریگەریی زۆری نەرێنیی دروستکردووە و داوایکرد کە بودجەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی تەرخانبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: پێشمەرگەیەکی پارتـ.ـی لەژێر ئەشـ.ـکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر گـ.ـیانیلەدەستدا

پێشمەرگەیەکی پارتـ.ـی، کە لەبەر نووسینی کۆمێنت دەستگیرکرابوو، لەژێر ئەشـ.ـکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر گـ.ـیانیلەدەستدا. سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی ئێستای…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بازرگانی بۆ هاوڵاتییان: لە ڕێگەی كارتی بانكییەوە مامەڵە لەگەڵ بریكارەكان بكەن

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا دەبێت هاوڵاتییانیش لە ڕێگەی ماستەر کاردەوە پارەی بەشەخۆراک بدەن. نەوزاد شێخ…
Total
0
Share