عەلی حەمەساڵح: قوباد تاڵەبانی بەڵێنیداوە ئەو كەسەی لە خوێندكارەكە دەدات دەستگیربكرێت

دیمەنی ڕووداوەكە

عەلی حەمەساڵح دەڵێت، جێگری سەرۆكی حكومەتی پێی ڕاگەیاندووە ئەو كەسەی بە شەق لە سەری خوێندكارەكە دەدات دەستگیردەكرێت.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، جێگری سەرۆکی حکومەت لە وەڵامی داواکاری مندا، پێی ڕاگەیاندم كە ئەو کەسەی بەشەق لە سەری خوێندکارەکە دەدات دەستگیردەکرێت و ڕامسپاردوون.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، چاوەڕێی جێبەجێكردنی بەڵێنەكە دەكەن.

هاوكات لە زاری بەرپرسی ئاسایشی سلێمانی-ش دەڵێت، “بەدڵنیایی لە بەدواداچوونین بزانین ھەر کەسێکە دەستگیریدەکەین و ھەمو ئیجرائاتێکی یاسایی دەکەین”.

لە درێژەی خۆپیشاندانەكانیاندا بۆ داواكردنی گەڕاندنەوەی دەرماڵە، خۆپیشاندانی ئەمڕۆی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینی.

سەبارەت بە داواكاری خوێندكاران، پێشتر ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، “ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتگیریی داوا ڕەواكانی خوێندکاران دەكەین و داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین داواكارییەكانیان بەهەند وەربگرێت و جارێكی تر دەرماڵەكانیان بۆ خەرجبكاتەوە و چارەسەری گرفتەكانیان بكات”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “داوا لە هێزە ئەمنییەكان دەكەین دان بەخۆدا بگرن و بەهیچ شێوەیەك توندوتیژی بەكارنەهێنن بەرامبەر خوێندكارانی خۆپیشاندەر لەبەرئەوەی داواكارییەکانیان ڕەوان و مافی خۆیانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: بێجگە لە ژمارە تەلەفۆنی 122 دەتوانن بە دوو ژمارە مۆبایلی دیکەش پەیوەندیمان پێوە بکەن

سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، دەتوانن بە دوو ژمارەی مۆبایلی دیکە بێجگە لە ژمارە…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ناكرێت بەم تۆماری دەنگدەرانەی ئێستاوە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ناكرێت بەم تۆماری دەنگدەرانەی ئێستاوە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و دەڵێت،” دەبێت سازان لەسەر…
Total
0
Share