هێزەكانی دژەتیرۆر لە زنانە ڕووبەرووی تیرۆریستانی داعش بوونەوە

هێزەكانی دژە تیرۆر لە سنووری ناحیەی زنانەی سەر بە قەزای كفری ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش بوونەتەوە و تا ئێستا شەڕوپێكدادان بەردەوامە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنووری گەرمیان گواستییەوە، هێزەكانی دژە تیرۆر بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك دژی تیرۆریستانی داعش لە سنووری ناحیەی زنانەی سەر بە قەزای كفری ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش بوونەتەوە و تا ئێستا شەڕەكە بەردەوامە.

ئاماژە بەوە كراوە، پێشتر تیرۆریستانی داعش چەند جارێك هەڵیانكوتاوەتە سەر گوندنشینانی ناوچەكە و هێزەكانی دژە تیرۆر ئامانجیان بنبڕكردنی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعشە لەو سنوورانە.

بابەتی پێشتر

جێگرەوەی هالاند لە دۆرتمۆندە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چوار ژنی بە تۆمەتی هەڵكوتانە سەر پیاوێك ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند شەقامێك لە سلێمانی دادەخرێن

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی چالاكییەكانی ساڵیادی بونیادنانی سلێمانی چەند شەقامێكی ناوبازاڕ بەربەست دەكرێن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا…
Total
0
Share