پەرلەمانتارێكی پارتی: ناردنی 320 ملیار دینارەكە بەردەوام دەبێت

لیزا فەلەكەدین كاكەیی

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی ناوەند پابەندە بە ناردنی 320 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم تاوەکو پەسەندکردنی یاسای بودجەی نوێ.

لیزا فەلەكەدین كاكەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، بەهۆی پەسەندنەکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2020 لەلایەن حکومەت و پەرلەمانی عێراقەوە، لە ئێستادا کاروباری ئیدارەی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ بەپێی ماددە و بڕگەکانی یاسای ئیدارەی دارایی فیدڕاڵی ژمارە (6)ی ساڵی 2019 بەرێوەدەچێت. بۆیە ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی بنەماکانی ئەم یاسایە رێکخراوە.

لیزا، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نوسیویشیەتی، “ئەگەرچی لە بڕگەی (2)ی ڕێککەوتنەکەدا هاتووە کە بڕی ئەو 320 ملیار دینارە تەنها بۆ مانگەکانی (ئاب، ئەیلول، تشرینی یەکەم)ە، بەڵام لە بڕگەی (7)ی ڕێککەوتنەکەدا هاتووە کە ئەو خاڵانەی ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە تاکو پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدڕاڵی بەردەوام دەبێت.

دوپاتیشیدەكاتەوە، ئەمەش بەو واتایەیە حکومەتی فیدڕاڵ پابەندە بە ناردنی 320 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم تاوەکو پەسەندکردنی یاسای بودجەی نوێی عێراق.

پێچەوانەی ئەو لێدوانە لە كاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “کۆتایی ئەم هەفتەیە پرۆژەیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنان لە پەرلەمانەوە تێدەپەڕێندرێت، ئەمەش واتە حکومەت دەتوانێت قەرزبکات و موچە دابەشبکات، بەڵام دەنگێک هەیە لە پەرلەمانی عێراق کە پێی وایە حکومەتی هەرێم پەیوەست نەبووە ڕێککەوتنەکانییەوە لەگەڵ بەغداد و جارێ نابێت بەشە بودجە بۆ هەرێم ڕەوانە بکرێت”.

وتیشی، “هیچ دەنگۆیەک نییە بۆ ناردنی دوو 320 ملیار دیناری بۆ هەرێم، لەبەر ئەوەی دوو موچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت، لەبەر ئەوە ناردنی یەکجار لە پارەکەش هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە و گلەیی هەیە لە پەیوەستبوونەکانی حکومەتی هەرێم بە ڕێککەوتنەکانەوە”.

بابەتی پێشتر

چۆن ڕوناكیی ماڵەكەت ڕێكدەخەیت؟

بابەتی دواتر

پێکانی کریستیانۆ قورس نییه‌ و پۆرتوگال زه‌ره‌رمه‌نده‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پردێ كەسێك بە گولـلە كوژرا

لەناو بازاڕی پردێ هاوڵاتییەك كوژرا و سەرچاوەیەكی ئاگاداریش وردەكاریی رووداوەكە ئاشكرادەكات. نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی شارۆچکەی پردێ لەلایەن…
Total
0
Share