جێگرەوەی هالاند لە دۆرتمۆندە

بەهرەداری ئەڵمانی یانەی ڕێدبوڵ سالزبۆرگ، کەریم ئادیمی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی سەردانی شاری دۆرتمۆندی کردووە.

تۆڕی “سکای سپۆرت – ئەڵمانیا” لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە ئاشکرای کردووە، کە کەریم ئادیمی هێرشبەری بەهرەداری یانەی سالزبۆرگی نەمسایی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی شاری دۆرتمۆندی کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، گرێبەستی واژۆ کراوی نێوان ئادیمی و ئیدارەی بوروسیا دۆرتمۆند تاوەکوو 2027 درێژەی دەبێت، تێچووەکەشی 38 ملیۆن یورۆیە.

ئادیمی تەمەن 20 ساڵ، لە هەر سێ پێگەی هێرشبەری سەرە ڕم، هێرشبەری باڵی ڕاست و چەپ یاری دەکات، لە توانایدایە جێگەی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی بگرێتەوە کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتی-یەوە بکات.

ئادیمی بە درێسی ڕێدبوڵ سالزبۆرگەوە 92 یاری کردووە، 33 گۆڵی تۆمار کردووە و 23 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل چەندت پارە پێویستە؟

بابەتی دواتر

هێزەكانی دژەتیرۆر لە زنانە ڕووبەرووی تیرۆریستانی داعش بوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share