بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە كەركوك پۆستێكی دیكە لە كورد سەندرایەوە و درا بە مەسیحییەك.
بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، پۆستی بەرێوەبەری پۆلیسی دامودەزگاكان لە عەمید محەمەد گورگانی، وەرگیراوەتەوە و لە شوێنەكەی سامر سلێوە دانراوە.
پەرلەمانتار بیدە خزر سلێمان كە لە پێكهاتەی مەسیحییەكانە داوای لە حكومەتی عێراق كردووە لە كەركوك پۆستیان پێبدرێت و وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاستەوخۆ بەرپرسێكی كوردی دوورخستووەتەوە و مەسیحییەكی لە شوێنەكەی داناوە.