سوپای عێراق لە سنووری شەنگال ژمارەی هێزەكانی زیاد دەكات

كارگێری مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی هۆشداری لەبارەی هێنانی هێزی زیاتری سوپای عێراق بۆ سنووری قەزای شەنگال دەدات و دەڵێت “هێنانی ئەو هێزانە بۆ دوو ئامانجە”.

غەیاس سورچی، كارگێری مەڵبەندی نەینەوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە سنووری قەزای شنگال سوپای عێراق هێزەكانی بۆ چوار هێندە بە بەراورد  بە پێشتر زیادكردووە كە ئامانجی یەكەمیان دەركردنی هێزە كوردییەكانە لە سنووری قەزای شەنگال و دەیانەوێت دەستبەسەر تەواوی بیرە نەوتییەكانی ئەو سنوورانە بگرن.

ئاشكرایكرد، “ئەگەر هێزەكانی سوپای عێراق دەستبەسەر بیرە نەوتییەكان لەو ناوچانە بگرن بۆ هەتا هەتایە لەژێر دەستی كورد دەردەهێندرێت و پێویستە حكومەتی هەرێم بە دانوستان ئەو كێشانە لەگەڵ بەغداد چارەسەر بكات.

كارگێری مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی پێیوایە، “دەبێت یەكینەكانی پاراستنی شەنگال داوای مۆڵەتی كاركردن لە حكومەتی عێراق بكەن كە تائێستا مۆڵەتی كاركردنیان لە هەرێمی كوردستانیش نییە”.

ئەو بەرپرسەی یەكێتی هۆشداریدا لەبارەی هەنگاوەكانی حكومەتی عێراق وتی، “دەیانەوێت هەر هێزێكی كوردی لە سنووری شەنگال هەبێت دووریانبخەنەوە بۆیە پێویستە هێزەكانی یەبەشە پێش هەموو شتێك داوای مۆڵەتی كاركردن وەك حزب لە عێراق بكەن”.

بابەتی پێشتر

بایرن بە دەوری مانێ-دا دەسوورێتەوە و لیڤەرپوڵ جووڵە ناکات

بابەتی دواتر

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی گرتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە هەڵوێستی راگەیاند

بزووتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند و ئەنجامەكانی رەتكردەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بزووتنەوەی گۆڕان تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share