گۆڕان داوای پێداچوونەی ڕێككەوتنەوەكەی دەكات لەگەڵ پارتی

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرای دەكات، پارتی هیچ خاڵێكی ئەو ڕێككەوتنەی جێبەجێ نەكردووە كە لەگەڵ گۆڕاندا هەیبووە و داوای پێداچوونەوەش دەكات.

عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی كانونی دووەم لە تویتەر نوسیویەتی، “مانگ و نیوێکی تر دوو ساڵ تێئەپەڕێت بەسەر ڕێکكەوتنی نێوان پارتی و گۆڕاندا، لەوکاتەوە تا ئێستا لە کۆی 12 بڕگەی ‘لەسەر ئاستی کوردستان’ هیچ خاڵێکیان جێبەجێ نەکراون و هەنگاویشی بۆ نەنراوە”.

وتەبێژەكەی گۆڕان ئەوەشی خستوەتەڕوو، “یان بەشێكی خاڵەكان بە نیوەناچڵی کاری لەسەر کراوە، بەشەکانی تریش یا هەمووی یا زۆرینەی جێبەجێ نەکراون”.

ئەوەشی نوسیوە، “سەردەمی موراجەعاتە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share