وەزیری دەرەوەی توركیا دانبەوەدا دەنێت كە بنەڕەتی تورك مەنگۆلی-یە و دواتر هاتووەتە سەر خاكی ئێستای وڵاتەكە.
مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، ئێمەش پەنابەرین و لە مەنگۆلیاوە هاتووینەتە سەر ئەم خاکە.
پەیامەكەی چاوشئۆغلۆ لە وەڵامی ئەو هاوڵاتیە تورکە توندڕەوانەدایە کە ماوەیەکە هەڵمەتێکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەستپێکردووە و تیایدا داوادەکەن ڕێگری لە کۆچبەرانی سوری بکرێت لە تورکیا و ڕەوانەی وڵاتەکانیان بکرێنەوە.
دوێنێ-ش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە وتارێكدا پاش سەرۆكایەتیكردنی كۆبوونەوەی حكومەت لە كۆشكی سەرۆكایەتی لە ئەنقەرە پڕۆژەیەكی ئاشكراكرد بۆ گەڕاندنەوەی یەك ملیۆن پەنابەری سوری بۆ وڵاتەكەیان.