ئەمڕۆ گەورەترین فەریزەی حەج دوای پەتای کۆرۆنا دەستپێدەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە گەورەترین وەرزی بەجێگەیاندنی حەج لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە دەستپێدەکات، تێیدا سەدان هەزار حاجی تەوافی گەیشتن ” طواف القدوم” بەدەوری کەعبەدا ئەنجامدەدەن.

حکومەتی سعودیە ئەمساڵ ڕێگەی دا یەک ملیۆن موسڵمان کە ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە بەشداری وەرزی حەجی ئەمساڵ بکەن، لەو ژمارەیەش 850 هەزاریان لە دەرەوەی سعودیەوە هاتوون.

دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە جیهاندا سعودیە بڕیاری مەرجدارکردن و کەمکردنەوەی حاجیانیدا، ئەمساڵیش بە مەرجی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و پشکنینی پێشوەختە ڕێگەی بە حاجیان داوە.

ژمارەیەکی زۆر لە حاجیان بەرلە دەستپێکردنی کاتی فەرمیی فەریزەی حەج، تەوافیان بەدەوری مەککەدا دەستپێکرد، ئەوەش بۆ خۆپاراستن و دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی بەهۆی مەترسیی کۆرۆناوە.

بەشداربوونی حاجیانی ئەمساڵ لەڕێگەی تیروپشکەوە بوو، کە ژمارەیان زۆر زیاترە لە دوو ساڵی پێشوو بەڵام بەراورد بە کاتە ئاساییەکانی بەر لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کەمترە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: لەگەڵ ناتانیاهۆ کۆدەبمەوە و پرسی ئیران تاوتوێدەکەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بەنیازە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە. ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان…
زیاتر ببینە

ئەکرەم ئیمامئۆغلو: نەمانتوانی وابکەین هاوڵاتییانی کورد هەستبکەن کە لە کۆمارەکەماندا یەکسانن

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی ئیستانبوڵ رایگەیاند، نەیانتوانی وابکەن هاوڵاتییانی کورد هەستبکەن کە لە وڵاتەکەیاندا یەکسانن و لە دەرەوەی…
Total
0
Share