تاوەری تەلەفریكێك لە ئەنتاڵیا داڕما و قوربانی لێكەوتەوە

سەرنشینانی تەلەفریكێك لە توركیا لە پشووەكانی جەژندا چاوەڕێی ئەوەیان نەدەكرد، گەشتەكەیان ببێتە كارەسات.

لە رووداوەكەدا كەسێك گیانیلەدەستدا و حەوتی دیكە برینداربوون، جگە لەوەی نزیكەی 200 كەسی دیكە بێ چارەنووس لە ئاسماندا مانەوە، دوای ئەوەی یەكێك لە تاوەرەكانی تەلەفریكێكی دەرەوەی شاری ئەنتاڵیای گەشتیاری لە توركیا داڕما.

محێدین بوچیك، سەرۆكی شارەوانیی ئەنتاڵیا درەنگانی شەوی رابردوو لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، فڕۆكەی هێلیكۆپتەر بانگكراوە بۆ رزگاركردنی 184 كەس كە لەنێو كابینەكانی تەلەفریكەكەدا گیریان خواردووە.

باسی لەوەشكرد، تیمەكانی رزگاركردن لە هەوڵدان بۆ گەیشتنە ئەو سەرنشینانەی بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی سایتی كۆمپانیای تەلەفریكەكە لە ئینتەرنێت بڵاویكردووەتەوە، تەلەفریكەكە لە 36 كابینە پێكدێت كە هەر دانەیەكیان جێی شەش كەسی تیادەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: ئۆرشەلیم (قودس) وەک پایتەختێکی هەمیشەییمان دەمێنێتەوە

بنیامین ناتانیاهۆ ڕایدەگەیەنێت، ئێستا ئێـ.ـران بەراورد بە هەر کاتێکی دیکە لاوازترینە و ئێمەش بەهێزترینین. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل…
زیاتر ببینە

لە ئیستانبوڵ تەقینەوە روویدا و كەسێك گیانیلەدەستدا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە تەقینەوەیەكدا لەباڵەخانەیەكی ئیستانبوڵ كەسێك گیانیلەدەستدا و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون. میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، تەقینەوەكە…
Total
0
Share