لێدوانی توندی سیاسییەکانی تورکیا دژی هەڵوسوکەوتەکانی ئەردۆغان

بەهۆی قەیرانی دابەزینی نرخی لیرە و چەند پرسێکی ناوخۆیی وەک ئازادی ڕادەبڕین، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ماوەیەکە ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەتەوە و سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریش دەڵێت، “بەمزووانە ئەردۆغان و مافیاکانی دەسەڵات بەجێدەهێڵن”.

کەمال کلیچدار ئۆغڵۆ، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا، دوای بڕیاری دەرکردنی 10 باڵیۆزی وڵاتان لە تورکیا لەلایەن ئەردۆغانەوە ڕایگەیاند، “ئێمە دڵنیاین کە گرانی و نادادپەروەری سەری ئەردۆغان دەخۆن و بارگە دەپێچێتەوە”.

وتەکانی کەمال کلیچدار ئۆغڵۆ لە ڕۆژنامەی “زەمان”ی تورکییەوە بڵاوکرانەوە و بەپێی وتەی ئەو، پارتی گەلی کۆماری لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت”.

دەنگە ناڕازییەکانی دژ بە ئەردۆغان سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێن، “ئەردۆغان لەبری چاکسازیی ئابوری و هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی کەوتنی نرخی لیرە، شەڕ بە وڵاتانی دەرەوە دەفرۆشێت”.

هاوکات ئەحمەد داود ئۆغڵۆ، کە هاوڕێیەکی کۆنی ئەردۆغانە و ئێستا سەرۆکایەتیی حزبی ئاییندە دەکات ڕایگەیاندووە، “بڕیاری دەرکردنی 10 باڵیۆزی وڵاتانی دەرەوە، پەیوەندی بە عوسمان کاڤالاوە نییە و ئەردۆغان دەیەوێت بازرگانی بە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەوە بکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی جەماوەری”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای سووتاندنی دوو ئۆتۆمبێل حکومەتی سعودیە هاوڵاتییەکی تورکی دەستگیردەکات

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی سووتاندنی دوو ئۆتۆمبێل لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەلایەن کەسێکەوە ئاسایشی گشتیی سعودیە دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند. ئاسایشی…
Total
0
Share