تورکیا دەست بە دروستکردنەوەی باڵەخانە رووخاوەکان دەکاتەوە  و ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە

حکومەتی تورکیا دەستی بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ژمارەیەک لەو هاوڵاتییانەی وڵاتەکەی کردووە کە لە بومەلەرزەکەی شەشی ئەم مانگەدا بێ ماڵ و حاڵ بوون پەلەکردن لە بڕیارەکەشدا ناڕەزایەتیی شارەزایانی بواری بیناسازی لێکەوتووەتەوە.

موراد کۆرۆم وەزیری ژینگە و گەشەپێدانی تورکیا بڵاویکردوە، “دەستمان بە دروستکردنی 855 خانوو لە نورداچ و ئیسلاح کردووە، هەوڵەکانمان دەخەینە کار بە زووترین کات خانوو بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە دروستبکەینەوە”.

لای خۆیانەوە ژووری ئەندازیاران و تەلارسازانی تورکیا رایانگەیاند، “ئەم پرۆژەیە بەبێ دووبارە ئەنجامدانەوەی پشکنینی جیۆلۆجی دەستیپێکراوە، ئەمەش گواستنەوەی مەترسی بومەلەرزەیە لە ئێستاوە بۆ داهاتوو و ژیانی خەڵکێکی زۆر دەخاتە مەترسییەوە”.

هەفتەی رابردوو رەجەب تەیب ئەرۆگان سەرۆکی وڵاتەکە بڕیاریدا لە زووترین کاتدا دەست بە بونیادنانەوەی شوێنە زیانلێکەوتووەکان بکەنەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیارە لە 14 ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردن لە وڵاتەکەدا ئەنجامبدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەكرێت

ژمارەیەك ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوە دەكەن بەهۆی ڕووداوەكانی ئەفغانستانەوە. لە كۆبوونەوەیەكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی كۆنگرێس…
Total
0
Share