11 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە مردوون و عێراق لەبەردەم گۆڕانكاریی مەترسیداری ژینگەدایە

ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ماوەیەكە عێراقی گرتووەتەوە، بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی 11 كەس و پسپۆڕان و ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان باس لە قۆناغێكی نوێی ژینگەیی دەكەن، كە كاریگەرییەكانی لەسەر عێراق گەورەتر دەبن.

بەپێی ڕاپۆرتەكانی تایبەت بە بواری ژینگە و گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا، عێراق دەبێتە پێنجەم وڵاتی جیهان لەڕووی زەرەرمەندبوونی لە گۆڕانی ئاووهەوا و دیاردەی بە بیابانبوون.

لە كۆی 40 ملیۆن دانیشتووان، ئامارەكان ئاشكرایانكردووە كە نزیكەی حەوت ملیۆن كەس لە عێراق خۆراك و ئاوی پێویستیان پێناگات و تا دێت ناوچە و ڕووبەری فراوانتری خاكەكەی بەتایبەت ناوچەكانی باشوور و خۆرئاوای عێراق دووچاری بە بیابانبوون دەبنەوە، هۆكارەكەشی جگە لە وشكەساڵی و كەمبوونەوەی بارانبارین، گرتنەوەی ئاوە لەلایەن ئێران و توركیاوە كە بووەتەهۆی كەمبوونەوەی ئاوی ڕووبار و دەریاچەكان و ئاوی ژێرزەوی.

بابەتی پێشتر

لە شەقڵاوە تەقە لە چەند ماڵ و ئۆتۆمبێلێك كران

بابەتی دواتر

حەوت زانیاری نەبیستراو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا بیکڕە و دواتر پارە بدە.. “ئەپڵ” بە خزمەتگوزارییەکی نوێ کڕیاران ڕادەکێشێت

کۆمپانیای “ئەپڵ” لە کۆنفرانسی ساڵانەیدا بۆ پەرەپێدەران ئاشکرایکردووە، لەڕێی خزمەتگوزارییەکی نوێوە بەکارهێنەران دەتوانن بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بکڕن و دواتر…
Total
0
Share