مەرجەعێكی شیعە یەكەم ڕۆژی جەژنی دیاریكرد

كەمال حەیدەری یەكێك لە مەرجەعەكانی شیعەی عێراق، ڕۆژی دووشەممەی داهاتووی وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریكرد.

نووسینگەی میدیایی كەمال حەیدەری یەكێك لە مەرجەعەكانی شیعەی عێراق بڵاویكردەوە، “بە پشتبەستن بە بنەمای فیقهیی حەیدەریی مەرجەع كە پشت بە لێكدانەوەی زانستی و گەردوونیی ورد دەبەستێت، ڕۆژی دووشەممە دووی ئایار یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە”.

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، ڕۆژی شەممە 30ی نیسان ئەستەمە لە هیچ شوێنێكی جیهانەوە مانگ بە چاو یان بە دووربین ببینرێت، بۆیە ڕۆژی دواتر كە یەكی ئایارە جەژن نابێت.

بەپێی پێشبینیی مەرجەعە شیعییەكە، ڕەمەزانی ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 30 ڕۆژ تەواودەكات.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی جۆرێکی خورما قەدەغە دەکات و بەهۆیەوە بەشێکی عەلوەکەی داخست

بابەتی دواتر

دیارترینیان قەڵەوییە.. داهێنانەکەی مەسک چەندین نەخۆشی چارەسەردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێژووی داری کریسمس

بەکارهێنانی دارە هەمیشەسەوزەکان لە جەژنی سەری ساڵ و کریسمسدا مێژوویەکی کۆنی هەیە، بەڵام دواتر وشەی “داری کریسمس” ـی…
Total
0
Share