هەوڵەكان بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران راگەیەندرا

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی بەغدادیان كرد و لە دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق سكاڵایان تۆماركرد و داوای دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەكەن.

سكاڵاكەی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، سەبارەت بە بڕیاری ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە كە حكومەتی هەرێم لە ساڵی 2016ەوە دەریكردووە و بڕیاری ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی داوە.

هەر لە راگەیەندراوی دەستەكەدا هاتووە، لە میانی چوونیان بۆ بەغداد، جەختیان لەسەر راستەوخۆ دابەشكردنی مووچە بە كارتی بانكی و كردووەتەوە و هەروەها زانیاری لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵمەتی واژووكۆكردنەوە بۆ گواستنەوەی مووچەكانیان بۆ سەر بانك و وەرگرتنی لە رێگەی كارتی بانكییەوە كراوەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەستەكە لەگەڵ جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقدا كۆبوونەتەوە و بە چڕیی باسی دۆخی ناهەمواری مامۆستایان و فەرمانبەران كرا بەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە و بایكۆتكردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچە خوێندكارەكەی خوێندنگەیەكی هەولێر دەكەین

بەرپرسێكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، دوای جەژنی رەمەزان بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچە خوێندكارێكی خوێندنگەیەكی ئەهلی لە…
زیاتر ببینە

لە هەولێر چوار کەس بە تۆمەتی هەڵکوتانەسەر ماڵان و سووتاندنی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی چوار کەسی بەتۆمەتی هەڵکوتانە سەر ماڵان و سووتاندنی ئۆتۆمبێل راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share