کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئاسمان ئەمڕۆ نیمچەهەور دەبێت و سبەینێش تاوەباران دەبارێت.
بەپێی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش 22 پلەی سیلیزی بێت.
کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممەش بەمجۆرە دەبێت، لە پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ ئەگەری نمەبارانی کەم کەم هەیە، کە هەندێجار بۆ تاوەباران و بروسکە دەگۆڕێت.
كەشناسیی هەرێم پێشبینی ئەوەشی كردووە، لەکاتەکانی ئێوارەدا کەش جێگربێتەوە .