چەكدارە یاخیبووەكانی نایجیریا دەیان كەسیان لە سێ گونددا كوشت و بەشێكیان نەخۆش بوون و لە نەخۆشخانە خەوێندراوبوون.
هەواڵەكە ئەمینۆ سلێمان بەرپرسی كارگێڕیی هەرێمی باكورا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ئاشكرایكردووە و ڕایگەیاندووە، چەكدارەكان هێرشیان كردووەتەسەر سێ گوند و خەڵكیان كوشتووە و چوونەتە ناو نەخۆشخانەی دامری و دەستڕێژی گولـلەیان لەو نەخۆشانە كردووە كە خەوێندراوبوون.
ئەو كاربەدەستە لەبارەی ژمارەی قوربانییەكانەوە ئاشكرایكردووە كە 48 كەس لەلایەن چەكدارەكانەوە كوژراون و بەشێكیان لە نەخۆشخانەدا بوون.
بەپێی وتەی ئەمینۆ سلێمان، دوای گەیشتنی هێزێكی سوپا بە ناوچەكە، چەكدارەكان هەڵاتوون و ئەو ئاژەڵ و خۆراكانەیان بەجێهێشتووە كە لە گوندنشینانیان دزیبوون.
مانگی نیسانی ڕابردوو 48 كەسی تر لە چەند ناوچەیەكی نایجیریا كوژرابوون و چەكدارەكان زیاتر هێرشدەكەنەسەر گوندنشینان و دوای كوشتنیان ئاژەڵ و كەلوپەلەكانیان دەبەن.