بەهۆی سێلفییەكەوە 7 كەس لە ئەندۆنیسیا خنكان

بەهۆی كۆبوونەوە لە لایەكیدا هاوسەنگی لەدەستداوە

لانیكەم حەوت ئەندۆنیسی بەهۆی نقومبوونی بەلەمێك لە ئاوەكانی دورگەی جاوە گیانیان لەدەستدا، پاش كۆبوونەوەی گەشتیاران بەمەبەستی گرتنی وێنەی سێلفی، وەك ئەوەی پۆلیسی ئەندۆنیسیا بڵاویكردەوە.

ڕوداوەكە دوێنێ شەممە لە ناوچەی (پۆیۆلالی) بووە دوای ئەوەی 20 سەرنشین لە لایەكی بەلەمەكەدا كۆبوونەتەوە بۆ گرتنی وێنەی سێڵفی، بەپێی وتەی ئەحمەد لوتفی، بەڕێوەبەری پۆلیسی جاوە.

ئەحمەد لوتفی ئەوەشی وت، “ڕووداوەكە بەهۆی كۆبوونەوە” لە بەشێكی بەلەمەكەدا بووە، ئاماژەی بەوەشكرد “بیست سەرنشینەكە وێنەیەكی سێلفییان لە بەشی ڕاست گرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی تێكدانی هاوسەنگیی بەلەمەكە و هەڵگەڕانەوەی”.

پۆلیس ئاشكرایكرد، حەوت كەس لە ڕووداوەكەدا خنكاون و 11ی دیكەیان ڕزگاركراون، لەكاتێكدا دووانیان لە ڕیزی بێسەروشوێناندان و، پڕۆسەی گەڕان درێژەی هەیە.

دەسەڵاتداران لێكۆڵینەوە لە ئەگەری هەر پشتگوێخستنێك دەكەن كە لەلایەن ڕێكخەرانی گەشتە دەریاییەكەوە ئەنجامدرابێت، بەڕێوەبەرەكەی پۆلیس ئاماژەی بەوەكرد كە مێردمنداڵێكی تەمەن 13 ساڵ بەلەمەكەی بەڕێوەبردووە لە كاتی ڕوودانی كارەساتەكەدا.

بابەتی پێشتر

فیۆرنتینا 0-2 ناپۆلی

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەرمینیا کۆبوەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیخوڕی به‌سه‌ر دیبلۆماتكاران كردبوو.. ئه‌مریكا كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلی خسته‌ لیستى ڕه‌شه‌وه‌

كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلی ئاشكرایده‌كات، پڕۆگرامێکی سیخوڕییان دروستکردووە كه‌ لەو ڕێگایەوه‌ توانیویانه‌ تەلەفۆنی ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییانە ھاک بكه‌ن کە لە…
Total
0
Share