چیرۆكی ئەو كچە حەوت ساڵانەی شۆفێرێك كوشتی

دۆزینەوەی تەرمی كچێكی تەمەن حەوت ساڵ، كاردانەوەی فراوانی لێكەوتووەتەوە و چۆنێتیی ئەنجامدانی تاوانەكە بە “سەرسووڕهێنەر” ناودەبرێت.

ئەسینا ستراند ناوی قوربانییەكەیە، بكوژەكە شۆفێرە و دانی بە “تاوان”ـەكەیدا ناوە، بەڵام چۆن ئەو كارەی كردووە؟.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی باكووری تەكساس، تانەر هۆرنەری تەمەن 31 كە شۆفێری گەیاندنی پۆستەیە، ئەسینای لە ماڵەكەی خۆیان رفاندووە و دواتر كوشتوویەتی.

تانەر دانی بەوەدا ناوە كاتێك پۆستێكی گەیاندووە بە ماڵی ئەسینا، كچە تەمەن حەوت ساڵانەكەی بینیوە و رفاندوویەتی، دواتر كوشتوویەتی و لە شوێنێكی نزیك ماڵەكەیان تەرمەكەی بەجێهێشتووە.

دیارنەمانی منداڵەكە، سەدان ئەفسەر و كارمەندی پۆلیس و خۆبەخشی خستبووە گەڕان بە دوایدا، تا دواتر بكوژەكە دەستگیركراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و شوێنی تەرمەكەی نیشانی پۆلیس داوە، وەك پۆلیسی باكووری تەكساس ئاشكرایكردووە.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) کەڵەشێرەکانی فەرەنسا بە ئاسانی پۆڵەندایان بەزاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share