هەرێم دەیەوێت بە ڕێككەوتنی سیاسی كێشەكانی لەگەڵ بەغداد چارەسەربكات

لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و قسەكانی وەزیری نەوتی عێراقەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت و بەپێی زانیارییەكان هەرێمی كوردستان پێیباشە بە ڕێككەوتنی سیاسیی كێشەكانی لەگەڵ بەغداد چارەسەربكات و هۆشداریدەدرێت لەمەودوا هیچ لایەن و كەسایەتییەكی عێراق پشتیوانیی هەرێم ناكەن و ئامادەنین بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق جێبەجێنەكەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی باڵای ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی، هەرێم پێیباشە بە ڕێككەوتنی سیاسیی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەربكرێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، لایەنە عێراقییەكان دەیانەوێت بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی جێبەجێبكەن و بیكەنە دەستكەوتێكی خۆیان.

ئاماژە بەوە كراوە، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و لێدوانەكانی وەزیری نەوتی عێراق بۆ لەمەودوا ڕێككەوتن لەگەڵ بەغداد ئاسان نییە و هیچ لایەنێك و كەسایەتییەكی عێراق ئامادەنین بڕیاڕەكەی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێنەكەن و دەیانەوێت بیكەنە دەستكەوتی خۆیان و بڕیارەكە جێبەجێبكەن.

دوێنێ ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، “بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی وەك خۆی جێبەجێدەكەین و نەماندەویست لەگەڵ هەرێمی كوردستان بگەینە ئەم دۆخەی ئێستا”.

 

بابەتی پێشتر

سزا قورس و سەختەكان چین كە بەسەر هەرێمدا دەسەپێندرێن؟

بابەتی دواتر

هاوڵاتییان لەبارەی سەبەتەی خۆراكەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشووی جەژن راگەیەندرا

حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “پشووی رۆژانی جەژنی قوربان لە 27ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات تاوەكو 1ی تەمموزی مانگی داهاتووە”. بەپێی…
Total
0
Share