سزا قورس و سەختەكان چین كە بەسەر هەرێمدا دەسەپێندرێن؟

بڕینی بودجە و داخستنی هەژمارە بانكییەكانی هەرێم، دیارترین ئەو سزایانەن كە بە وتەی شارەزایەكی وزە، لە ئەگەری ڕێكنەكەوتنی هەرێم و بەغداد لەبارەی نەوتەوە، حكومەتی فیدراڵی دەتوانێت بەسەر حكومەتی هەرێمدا بیانسەپێنێت.

ئەحمەد شێخلی شارەزای بواری وزە، بژاردەكانی بەردەم بەغداد ئاشكرادەكات لە ئەگەری نەگەیشتنی هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە كە دادگای فیدراڵی بڕیاری لەبارەوە داوە و چەند سزایەك دەخاتەڕوو كە بەغداد دەتوانێت بەسەر هەرێمی كوردستاندا بیانسەپێنێت، لەنێویاندا ڕێكار و سزای قورس هەن.

دوێنێ ئیسحان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، “نەماندەویست لەگەڵ هەرێمی كوردستان بگەین بەم دۆخەی ئێستا، بەڵام بەرەو ئەوە دەچین بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی جێبەجێبكەین”.

وتیشی، “داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان ناگاتە 50%ی بەهاكەی و هیچ وڵاتێك نییە لە دۆسیەی وزەدا دوو سیاسەت پەیڕەوبكات”.

ئەحمەد شێخلی شارەزای بواری وزە لەبارەی بژاردەكانی بەردەم بەغداد لە ئەگەری ڕێكنەكەوتندا بە میدیای عێراقیی ڕاگەیاندووە، حكومەتی فیدراڵی دەتوانێت پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە ڕابگرێت، یاخود ئەو هەژمارە بانكییانەی هەرێمی كوردستان لە وڵاتاندا دابخات كە حكومەتی هەرێم داهاتی نەوتیان تیادا دادەنێت.

بەپێی وتەی شێخلی، بژاردەیەكی تری بەردەست بەغداد، سەپاندنی سزایە بەسەر ئەو كۆمپانیایانەی لە بواری نەوت لە هەرێمی كوردستاندا كاردەكەن، بەڵام لە هەمان كاتیشدا بە دووری دەزانێت لەم قۆناغەدا كە حكومەتی نوێ لە عێراق پێكدەهێنرێت، بەغداد پەنا بۆ ئەو بژاردانە ببات.

بابەتی پێشتر

مباپێ پاریس و ڕیاڵی خستووەتە چاوەڕوانییەوە

بابەتی دواتر

هەرێم دەیەوێت بە ڕێككەوتنی سیاسی كێشەكانی لەگەڵ بەغداد چارەسەربكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share