هاوڵاتییان لەبارەی سەبەتەی خۆراكەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، “ئەو سەبەتەی خۆراكانەی بۆ مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ بڕیاریان لەبارەوە درابوو ڕۆژانە دابەشدەكرێن و چاوەڕوانی حكومەتی عێراق دەكرێت كە ماددەخۆراكییەكانی دیكەمان بۆ بنرێت دابەشیدەكەین”.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمساڵ لە عێراق سێ سەبەتەی خۆراك دابەشكراوە ئەوەی بۆ ڕەمەزانەوە بووە دوو سەبەتەی خۆراك بووە پێش ڕەمەزان لە هەرێم سەبەتەیەكی خۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكرابوو.

ئاشكرایكرد، دووەم سەبەتەی خۆراك لە هەرێمی كوردستان زۆربەی ماددە خۆراكییەكانی دابەشكراوە و چاوەڕواندەكەین ماددەخۆراكییەكانی دیكەمان بۆ ڕەوانەبكرێت ڕاستەوخۆ بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشیدەكەین.

بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی وتی، ” سەبەتەی سێیەمی خۆراك كە تایبەتە بووە بە مانگی ڕەمەزان تەنها برنج و شەكرمان بەدەستگەیشتووە و دابەشكراوە و ماددەخۆراكییەكانی دیكەمان بەدەستبگات ڕاستەوخۆ دابەشیدەكەین”.

حكومەتی عێراق لەمساڵدا سێ سەبەتەی خۆراكی دابەشكردووە كە پێكهاتوون لە “برنج، شەكر، زەیت، فاسۆلیا، دۆشاو و لەتكەنۆك”.

بابەتی پێشتر

هەرێم دەیەوێت بە ڕێككەوتنی سیاسی كێشەكانی لەگەڵ بەغداد چارەسەربكات

بابەتی دواتر

لوقمان وەردی: سەرانە وەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share