گەرمیان.. مامۆستایەك بەفیشەک بریندارکرا

لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە لە كەلار تەقە لە مامۆستایەك كرا و پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ڕاپەڕینی قەزای کەلار لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری بیکاشۆ لەلایەک کەسانی نەناسراوەوە لە پێش دەرگای ماڵی خۆیان تەقە لە مامۆستایەکی ئامادەیی شێروانە کرا، فیشەک بەر دەستی کەوتووە و برینداربووە.

دوای ڕووداوەكە قوربانییەكە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار چارەسەری پێویستی بۆکراوە.

عەلی جەمال وتی، دادوەر بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکردوە، هێزەكانی پۆلیسیش چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان كردووە و لە هەوڵی ئاشکراکردنی ناسنامە و دەستگیرکردنی تۆمەتباردان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی گواستنەوەی خوێندكاران بە پاس و تاكسی رێنمایی دەركرد

وەزارەتی پەروەردە ژمارەیەك بڕیار و رێنمایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە تایبەت بە گواستنەوەی خوێندكاران دەركردووە یەكێك لە رێنماییەكاندا بۆ…
زیاتر ببینە

لە خوێندنگەیەكی كچان لە شەقڵاوە مامۆستایەك بە شەق لە خوێندكارێك دەدات

لەیەكێك لە خوێندنگەكانی شەقڵاوە به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵێكی تاقیكردنه‌وەكانی‌ پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌به‌رچاوی خوێندكاره‌كانی تر شه‌قی له‌ خوێندكارێك داوه‌. دیار…
Total
0
Share