عەلی حەمەساڵح حكومەت و پەرلەمان بە بێباك بەرامبەر ژیانی خەڵك ناودەبات

زیاتر لە دوو مانگە دەرگای پەرلەمانی كوردستان داخراوە و پەرلەمانتارێك بە بێباكی بەرامبەر بە ژیانی خەڵك ناویدەبات و دەشڵێت، 33 یاداشت ئاراستەی حكومەت كراوە و وەڵامنەدراوەتەوە.

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، لە 1ی ئازاری ڕابردووەوە دەرگای پەرلەمانی كوردستان داخراوە، داخستنەكەی لەم كاتەدا بێباكییە بە ژیانی خەڵك.

وتیشی، لەسەر داهاتی نەوت، قاچاغی، زەوی، نەبوونی دەرمان و نەخۆشخانە، قەیرانی ئاو 33 یاداشت ئاراستەی حكومەت كراوە، بەڵام تائێستا وەڵامنەدراوەتەوە.

“نرخی نەوت گەیشتووەتە 113 دۆلار، جوڵەی بازرگانی لە باڵاترین ئاستیایەتی، بەڵام خەڵكێك هەیە هێشتا مووچەی مانگی سێی وەرنەگرتووە” عەلی حەمەساڵح وای وت.

ئاماژەی بەوەشكرد، وا دەردەكەوێت بیانەوێت پەرلەمان تا مانگی 11 كارانەكەن، دواتر دانیشتنێك لە مانگی 11دا بكەن و تەمەنی پەرلەمان و حكومەت و سەرۆكایەتیی هەرێم درێژبكەنەوە و وتی، “وەكو ئەوەی ئەم پەرلەمان و حكومەت و سەرۆكایەتیی هەرێمە دەستكەوتێكی زۆر گەورەیان هەبووبێت بۆ ئەم میللەتە و پێویست بێت تەمەنیان درێژبكرێتەوە”.

لێدوانی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر پەرلەمان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ کارنەکات یەکێک لەو ڕێگایانەی پەنای بۆ دەبرێت هەڵوەشاندنەوەیەتی.

بابەتی پێشتر

خشتەی نوێی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

بۆ یەكلاییكردنەوەی داهاتووی، ڕۆناڵدۆ چاوی بە فێرگسۆن كەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: باوەڕی تەواومان بە رۆژنامەگەریی ئازاد هەیە و هاوکاری میدیای پیشەیی دەبین

بەبۆنەی یادی 125 ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردییەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، جەختلە پشتیوانیی…
Total
0
Share