بۆ یەكلاییكردنەوەی داهاتووی، ڕۆناڵدۆ چاوی بە فێرگسۆن كەوتووە

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی پاش شكستەكەیان بەرامبەر برایتۆن بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر، چووەتە لای فێرگسۆنی ڕاهێنەری مێژووی تۆپی پێ كە ئێستا وەك ڕاوێژكاری مانچستەر یونایتد كاردەكات و داوای لێكردووە داهاتووی یەكلایی بكاتەوە.

ڕۆناڵدۆ ڕای فێرگسۆنی وەرگرتووە و پێی وتووە ڕات چیییە؟ لە مانچستەر بمێنمەوە یاخود بڕۆم؟

ئەم یەكتر بینینەی ڕۆناڵدۆ و فێرگسۆن دوای ئەوە دێت كە بەشێوەیەكی فەرمی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانە ئینگلیزییەكە درا بە تین هاگی هۆڵەندی.

لە ئێستاشدا باس لەوە دەكرێت كە تین هاگ بڕیاریداوە دەستبەرداری كۆمەڵێك یاریزان ببێت و كۆمەڵێك یاریزانی نوێش بباتە ڕیزەكانییەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكانی ئینگلتەرا بێت، فێرگسۆن بەهەموو شێوەیەك پشتگیری مانەوەی ڕۆناڵدۆی لە یانەی مانچستەر یونایتد كردووە.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح حكومەت و پەرلەمان بە بێباك بەرامبەر ژیانی خەڵك ناودەبات

بابەتی دواتر

کێ دێربیی مەدرید دەباتەوە؟ مێژوو وەڵام دەداتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share