بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپێکی ئێزیدییەکان باوکێک و دوو منداڵی گیانیان لەدەستدا

کەمپی بێرسڤی دووی ئاوارە ئیزدییەکان لە زاخۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات ئاگری گرت و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە باوکێک و دوو منداڵەکەی بوون.

لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک وتی، “ئاگرەکە لە کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیكەش برینداربوون”.

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک ڕاشیگەیاند، “ئەو سێ کەسەی لە ڕوداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە باوکێک و کوڕ و کچێکی بوون، باوکەکە تەمەنی 31 ساڵە و کچەکەی تەمەنی 11 ساڵ و کوڕەکەش 10 ساڵ بووە”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بێوار عیزەت خستییەڕوو، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە شۆرتێکی کارەباوە بووە و لێکۆڵینەوەکان لەسەر ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری سلێمانی: لە پلەی یەکەمی پارێزگاکانداین بۆ گرنگیدان و بەکارهێنانی زمانی کوردی

لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێکردنی بڕیاری بەکارهێنانی زمانی کوردی لە سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکاندا لە قۆناغی زۆر باشدایە، وەک بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەولێر: هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێڕێزی بە کارمەندانمان بکات سزای توند دەدرێت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو ژنە شۆفێرە بڵاوکردەوە کە هێرشیکردە سەر کارمەندێکی هاتوچۆی هەولێر و ڕایگەیاند،…
Total
0
Share