چیدی هەڵمەخەڵەتێ.. بەم نیشانانەدا بزانە بەرامبەرەکەت درۆدەکات

دەروونناسان چەند نیشانەیەکیان ئاشکراکردووە تا بزانیت کەسی بەرامبەرت ڕاست دەکات یان نا و بتوانیت هەستیپێبکەیت هەرکاتێک یەکێک درۆی لەگەڵدا کردیت.

لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ پێگەی “سیلینگۆ”، دارین ستانتۆن زانای دەروونناسی چەند نیشانەیەکی لە کەسی بەرامبەردا ئاشکراکردووە کە پێویستە ئاگاداریانبین، هەرکات ویستمان درۆ ئاشکرابکەین.

زۆربەی جار ئەوانەی درۆ دەکەن، بە دوورودرێژی سەیرتدەکەن، تاکو بە نیگا قەناعەتت پێبکەن و قەرەبووی قسەکانیان بکەنەوە کە درۆیان تێدایە.

هەروەها دارین ئاماژەی بەوەداوە، لە کاتی درۆکردندا بەرامبەرەکەت زیاتر لە ئاسایی چاوی دەترووکێنێت.

هەروەها ڕوونیکردووەتەوە، یەکێک لە خەسڵەتەکانی دیکەی کەسانێک کە درۆدەکەن، خۆدزینەوەیە لە وەڵامی ڕوون و گۆڕینی ئەو بابەتەیە کە لەبارەیەوە پرسیاریان لێدەکەیت.

دەنگ یەکێکە لە نیشانەکان، چونکە ئەو کەسانەی ڕاستگۆ نابن، بەهۆی شڵەژانەوە دەنگیان بەرز دەبێتەوە و ناجێگیر دەبێت.

دەروونناسەکە ڕوونیکردووەتەوە، کاتێک کەسی بەرامبەر درۆدەکات، ڕوخساریشی دەگۆڕێت و مۆنتر دەبێت، چونکە سڵەژان کاری لە سووڕی خوێنی کردووە و وایکردووە دەموچاوی کەمتر خوێنی پێدا بگەڕێت.

بابەتی پێشتر

یاقووتەکەی عێراق وشکدەبێت

بابەتی دواتر

هۆشداری دەدرێت<br> پەرلەمانتارێك: گەنمی ئەمباركراو بەشی مانگێك ناكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share