ڕۆیشتن بەدەم خەوەوە كارەساتی بەسەردا هێنا

ئەنجلینا بەهۆی ڕەقبوونەوە گیانی لەدەستدا

منداڵێكی گرفتار بە “ڕۆیشتن لەكاتی خەودا” توشی كارەساتێك بوو، كە بە كۆتایی هێنان بە ژیانی دوایی هات.

بەپێی میدیاكان منداڵەكە (تەمەن سێ ساڵان)، بە مردویی لە هۆڵێكی ماڵەكەیاندا كە دەكەوێتە شارۆچكەی ساتكا لە باشووری ڕوسیا دۆزراوەتەوە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە ئەنجلینا بەهۆی سەرمای زۆرەوە مردووە، لەو هۆڵەدا كە هیچ هۆكارێكی گەرمكەرەوەی تیانەبوو و پلەی گەرما تیایدا گەیشتووە 15ی ژێر سفر.

شەوی بەر لە ڕوداوەكە خێزانەكە بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی خوشكە بچوكەكەی ئەنجلیناوە ئاهەنگیان گێراوە، سڤیتلانا (23 ساڵ)ی دایكی بە پۆلیسی وتووە، “ئەنجلینا-مان خستە نێو جێگە، ئەو بەر لە نیوە شەو خەوت”.

كاتێك دوو هاوسەرەكە لە بەرەبەیاندا بەخەبەرهاتن منداڵەكەیان لە جێگاكەیدا نەدۆزییەوە، توشی سەرسوڕمان هاتن كاتێك بە كەوتوویی لە هۆڵە زۆر ساردەكەدا دۆزییانەوە، بە جەستەیەكی ڕەقبوەوە.

دایك و باوكی لە لێكۆڵینەوەكاندا باسیان لەوەكردووە كە منداڵەكەیان كێشەی ڕۆیشتن بەدەم خەوەوە-ی هەبووە، پێشتر چەندین جار گەڕاندویانەتەوە ناو جێگاكەی.

بەڵام لە شەوی كارەساتەكەدا دایك و باوكەكە هەستیان بە دەرچوونی لە جێگاكەی نەكردووە.

دایكی پێیوایە ئەنجلینا بە خەوتوویی چووەتە هۆڵەكەوە، بەهۆیەوە ڕێگای گەڕانەوەی نەدۆزیوەتەوە و، لەئاكامدا جەستەی بەرگەی سەرمای هۆڵەكەی نەگرتووە و ڕەقبووەتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا دایكەكە ئاراستەی دادگای كەتن دەبێتەوە، بەتۆمەتی پشتگوێخستن، كە ئەمەش واتای بەندكردن تا دوو ساڵ دەدات ئەگەر تۆمەتەكەی بەسەردا ساغ بكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

فاتیمە خویشوەند، بۆ گەیشتن بە "بوکی مردوو" و "ئەنجیلینا جولی" خۆی لە زیندان بینییەوە

بابەتی دواتر

بۆکسێنی نێوان ئانتۆنی جۆشوا و پولێڤ، بە بردنەوەی جۆشوا کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share