سەرۆكی وڵاتێك ملیۆنان دۆلاری لێدەدزرێت

دوای دزینی ملیۆنان دۆلار لە باخێك كە خاوەندارێتییەكەی بۆ سەرۆكی ئەفریقای باشوور دەگەڕێتەوە، لێكۆڵەران بە نهێنی هەوڵ بۆ دۆزینەوەی دزە گومانلێكراوەكان دەدەن.

نەك تەنها لە ئەفریقای باشوور، بەڵكو لە نامیبیا-ی دراوسێیشی لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە بەمەبەستی زانینی حەواڵەكردنی هەر جۆرە پارەیەك كە لەو وڵاتەوە نێردرابێت.

بەپێی ڕاپۆرتێك كە ڕۆژنامەی (نیویۆرك تایمز) بڵاویكردووەتەوە، دزییەكە ساڵی 2020 لە باخ (مەزرەعە)ی سیریل ڕامافوزا-ی سەرۆكی ئەفریقای باشوور ڕوویداوە كە 650 میل لە سنوورەكانی نامیبیا-وە دوورە، لەوكاتەوە تائێستا چیرۆكی ڕووداوەكە ئاشكرانەكراوە.

بەپێی وتەی ئارسەر فریزر یەكێك لە ڕكابەرە سیاسییەكانی ڕامافوزا، پارە دزراوەكە لەنێوان 4-8 ملیۆن دۆلاردایە، شاردنەوەشی بەمەبەستی خۆوەلانانە لەبارەی هۆكاری بوونی ئەو بڕە پارە زۆرە لەبەردەستیدا.

بەپێی زانیارییەكان پارەكە لەنێو كەلوپەلەكانی ناو باخەكەدا شاردراوەتەوە، بەر لەوەی ڕووبەڕووی دزیلێكردن ببێتەوە، وەك ئەوەی فریزر ئاماژەی پێداوە.

ڕوونیشیكردەوە، سەرۆك لەبارەی ڕووداوەكەوە بەهیچ جۆرێك پۆلیسی وڵاتەكەی ئاگادارنەكردووەتەوە، بەڵكو تەنها پشتی بە دەستی پاسەوانانی تایبەتی خۆی بەستووە بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی نایاسایی لەبارەیەوە.

سیریل ڕامافوزا

ئەمە جاری یەكەم نییە كە ڕامافۆزا ڕووبەڕووی دزیلێكردن ببێتەوە، لە حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو لە دیمەنێكی ڤیدیۆییدا دەردەكەوێت كە پرسیارە لەبارەی ئایپادەكەی دەكات، دوای ئەوەی لەمیانەی بەشداریكردن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی دیارنەما و، دواتر دۆزرایەوە.

بابەتی پێشتر

کۆچبەرێکی کورد لە ڕێگای ئەوروپا بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ هاوڕێکانی کوژرا

بابەتی دواتر

دوو گۆڕاوی نوێ هەموو بەرگرییەکان تێدەپەڕێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی ڕوس کۆزمۆس: ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ لابردنی سزاکاندا دەبێت

دیمێتری ڕۆگۆزین بەڕێوەبەری “ڕوس کۆزمۆس” ئاژانسی ڕوسیی بۆشایی ئاسمان، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە هاوبەشەکانی وێستگە نێودەوڵەتییەکەی بۆشایی ئاسمانی…
Total
0
Share