تێچووی جیابوونەوەكەیان 17 ملیۆن دۆلارە

یاسەمین سەبری و ئەحمەد ئەبو هەشیمە

ڕێگەپێدراوی شەرعی لە میسر تێچووی جیابوونەوەی یاسەمین سەبری هونەرمەندی میسری و ئەحمەد ئەبو هەشیمەی خاوەنكاری هاونیشتمانی بڵاوكردەوە، كە بەر لە چەند ڕۆژێك ڕوویدا و دەنگدانەوەی لە ڕای گشتیی ئەو وڵاتەدا هێنایە ئاراوە.

مستەفا ساڵح ڕێگەپێدراو ڕایگەیاند، تێچووی جیابوونەوەی ئەستێرە میسرییەكە و خاوەنكارە میسرییەكە دەگاتە نزیكەی 300 ملیۆن جونیەی میسری (نزیكەی 17 ملیۆن دۆلار).

هەروەك لەڕێی پەیجی خۆی لە فەیسبوك بە ژمارە بەهای جیابوونەكەی خستەڕوو كە بەتەواوی 296 ملیۆن جونیەیە.

ڕێگەپێدراوە میسرییەكە لە بڵاوكراوەیەكدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاوكرایەوە ڕوونیكردەوە، بڕی ئەو پارەیە بەمجۆرە دابەشدەبێت، 15 ملیۆن جونیە بەهای مارەیی پاشەكی، ڤێلایەك لە ڕۆژهەڵاتی قاهیرە بە 77 ملیۆن جونیە، دوو ئۆتۆمبێل بە 12 ملیۆن، زێڕ و زیو بە 138 ملیۆن و شوقەیەك بە شمەكەكانی ناویەوە بە 54 ملیۆن جونیە.

جیابوونەوە بە بێدەنگی
لە 5ی ئەم مانگە دەنگۆی جیابوونەوەی یاسەمین سەبری و ئەحمەد ئەبو هەشیمە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی تەنی و دواتر ڕاستی جیابوونەوەكە لە كەسە نزیكەكانی هەردوولاوە دووپاتكرایەوە.

لای خۆیەوە یاسەمین سەبری لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەیەكی میسری وتی، “جیابوونەوەكە ڕوویداوە و، كارەكە بە هێمنی و بێدەنگی ئەنجامدراوە، ئەوپەڕی ڕێز و پێزانینی خۆمی بۆ دەردەبڕم”.

ئەحمەد ئەبو هەشیمە و یاسەمین سەبڕی بەر لە دوو ساڵ و بەدیاریكراوی لە نیسانی 2020 هاوسەرگیرییان كرد.

بابەتی پێشتر

گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

یاقووتەکەی عێراق وشکدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share