وەزارەتی تەندروستی دەربارەی ڕێگری لە گەیشتنی دەرمان ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕەتیدەكاتەوە ڕێگری لە گەیشتنی دەرمان لە بەغدادەوە بۆ سلێمانی كرابێت و دەڵێت، دەرمان لە بەغدادەوە ڕاستەوخۆ دەگاتە كۆگای دەرمانی پارێزگاكان.

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی وتەی بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، بۆ ڕای گشتی و هاونیشتمانیانمان لە پارێزگای سلێمانی ڕادەگەیەنین كە ئەوەی وتراوە هیچ ئەصل و ئەساسی نیە و جگە لە مەرامی سیاسی و ورووژاندنی هەستی هاوڵاتیانی سلێمانی خۆشەویست هیچیتر نیە.

دەشڵێت، “هاتنی دەرمان لە ڕێگەی دامەزراوەی كیمادیاوە لە بەغداد ڕاستەوخۆ دەگاتە كۆگای دەرمانی پارێزگاكان و ناگەڕێتەوە كۆگاكانی وەزارەتی تەندروستی تا بەشە دەرمانی پارێزگاكان دیاری بكات”.

ئاسۆ حەوێزی ڕوونیشیدەكاتەوە، پێدانی بودجەی زیاتری كۆرۆنا كە لە بەغدادەوە دەگەیشتە هەرێمی كوردستان و دروستكردنی نەخۆشخانەی ئەڵمانی لە هەرێمی كوردستان و لە شاری سلێمانی شایەدی ئەو كارانەن كە ئەنجامدراوە لە پارێزگاكە.

دوێنێ بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم فشاری خستووەتەسەر سلێمانی و ڕێگریكردووە لە ماوەی رابردوودا دەرمان بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە عێراقەوە بگاتە سلێمانی، هاوكات ئامێری MRI هاتووە بۆ سلێمانی و پشكی ئەو پارێزگایە بووە، بەڵام دراوە بە پارێزگای تر.

بابەتی پێشتر

ڕاوێژکاری کازمی: هەرێمی کوردستان ناچارە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جێبەجێبکات

بابەتی دواتر

دۆلار جێگیرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share