عێراق فرۆشی نەوت دەگەیەنێت بە سەرووی 4.5 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە

بە بڕیاری ئۆپیك و لە مانگی داهاتووەوە، هەناردەی نەوتی عێراق زیاددەكات و ڕۆژانە چوار ملیۆن و 509 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕێكخراوی ئۆپیك بڕیاری دا مانگی داهاتوو نەوتی هەناردەكراو بە بڕی 432 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیادبكات و ئەو زیادكردنەش بە بڕی جیاواز بەسەر وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوەكەدا كە عێراق یەكێكیانە دابەشدەكرێت.

بەپێی بڕیارەكە، عێراق ڕۆژانە 48 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكات و بەوەش نەوتی هەناردەكراوی دەگات بە چوار ملیۆن و 509 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

ئەم مانگەش عێراق ڕۆژانە چوار ملیۆن و 461 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و ئەوەش 95 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی زیاترە بە بەراورد بە مانگی نیسانی ڕابردوو.

بابەتی پێشتر

نوێترین لێدوانی گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەرسیتی

بابەتی دواتر

95 حاڵەتی هەوكردنی جگەر لە 15 وڵاتی ئەوروپی بڵاوبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

لەگەڵ زیادبوونی ئەو گرژییانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەخۆیەوە دەبینێت، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت. ئەمڕۆ دووشەممە…
Total
0
Share