لەگەڵ سەردانەکەی بلینکن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت سەقامگیرە

نرخی نەوت بە سەقامگیری ماوەتەوە لە ئەمڕۆدا، لە کاتێکدا بازرگانان هەڵسەنگاندن بۆ سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.

بلینکن رۆژی دووشەممە لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە کۆبووەوە و بڕیار وایە لە سەردانەکەیدا چەند وڵاتێکی دیکەش بکات بەر لە گەڕانەوە، هەندێک پێیان وایە ئەم سەردانە ببێتە هۆی گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە.

لە بەیانی ئەمرۆ سێشەممەدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە جیهانییەکان بەرامبەر بە 78 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەلایەکی دیکەشەوە بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بەرامبەر بە 72 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

بابەتی پێشتر

حزبی شیوعی: چیتر بە پاساوی مەترسی پێشێلی ئازادییەکان نەکرێت

بابەتی دواتر

ئەو حاڵەتانە کامانەن کە دەکرێت نیشانەی پێشوەختەی شێرپەنجە بن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەكە لیرە-شی داڕماندووە

لیرەی توركی دابەزینێكی پێوانەیی دیكەی لە مامەڵەكانی ئەمڕۆدا تۆماركرد، بەهەمان شێوە بۆرسەی ئیستەنبوڵ پاشەكشەی كرد، پاش ئەوەی بومەلەرزە…
Total
0
Share