تیبۆ كۆرتوا، گۆڵچی ڕیاڵ مەدرید دڵخۆشە بەوەی هاوكاری یانەكەی كردووە بۆ گەیشتن بە یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ.
كۆرتوا جەختی كردەوە لەوەی كە ئەوان هەرگیز كۆڵنادەن لە بەدی هێنانی ئامانجەكانیان و تا دوا خولەك هەوڵی بۆ دەدەن.
كۆرتوا باسیشی لەوە كرد كە ئەوان توانیویانە سەركەوتن بەسەر یانەیەك بەدەستبهێنن كە پارەیەكی زۆریان خەرجكردووە لە پێناو بەدەستهێنانی ناسناوی چامپیۆنزلیگدا.
گۆڵچییەكەی ڕیاڵ مەدرید لەكۆتایی قسەكانیدا دەڵێت: “دەمانەوێت ناسناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنین و خەونی هاندەرانمان بەدی بهێنین.”