گواردیۆلا و زڵاتان پێکدا هەڵپژانەوە

جارێکی دیکە جەنگی ڕاگەیاندنی نێوان زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و پێپ گواردیۆلای ئیسپانی هەڵگیرسایەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا و لە وەڵامی بوونی ئێرلینگ هالاند بە باشترین هێرشبەری مانچستەر سیتی و ئەوروپا، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی ڕایگەیاندبوو، “ئەوە بەندە بەو ئیگۆیەی گواردیۆلا هەیەتی، ئایا ڕێگە بە هالاند دەدات گەورەتر بێت یان نا، ئەو ڕێگەی بە من و کەسی دیکە نەدا.”

گواردیۆلا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە گاڵتەجاڕییەوە وەڵامی لێدوانەکانی زڵاتان دەداتەوە و دەڵێت، “ڕاست دەکات، بە تەواوی ڕاست دەکات، لەم یانەیەدا، ئیگۆی من لە سەرووی هەموو کەسێکی دیکەوەیە، من پێمخۆش نییە کاتێک ئێرلینگ سێ گۆڵ تۆمار بکات و هەموو چاوەکان بخاتەسەر خۆی، زۆر ئیرەیی دەبەم، ڕاستگۆیانە زۆر ئیرەیی دەبەم، دواتر پێیدەڵێم، ئێرلینگ، تکایە چیتر گۆڵ مەکە، ئەگینا ڕۆژنامەی سەن و دەیلی مەیڵ چیتر لەسەرم نانووسن.”

زڵاتان و گواردیۆلا لە ساڵی 2011وە کێشە لە نێوانیاندا هەیە، زەبەلاحەکەی سوید لە چەندین گۆشەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە گواردیۆلا خۆبەزلزانە و ڕێگە نادات کەس لە خۆی گەورەتر دەرکەوێت.

بابەتی پێشتر

ڕۆدریگۆ بۆ ڤیدال: لە کاتی خۆیدا قسە دەکەین

بابەتی دواتر

وازهێنانی پیکێ، دوو دەرگای دیکەی لە بارسا کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share