پەروەردە کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلە ناکۆتاکان و پۆلی 12ی ڕاگەیاند

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتی دەستپێکردنی خولی یەکەمی وەرزی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان و پۆلی دوانزەی ئامادەیی و پەیمانگاکانی بڵاوکردەوە، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکات.

بەپێی خشتە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولی یەکەمی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 8/5/2022 دەستپێدەکات.

هەروەها تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی نیشتمانیی پۆلی نۆیەم و تاقیکردنەوەکانی تیۆریی کۆتایی ساڵی پەیمانگەکان ( خولی یەکەم) لە 10/5/2022 دەستپێدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی دارستانی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد کە وێنەی خۆی لەکاتی راوکردن بڵاوکردووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا بەهۆی ئەوەی وێنەی خۆی لەکاتی راوکردن لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share