هەشت كەس لە شەڕی خێڵەكیدا كوژران

بەهۆی شەڕێكی خێڵەكییەوە هەشت كەس لە شارێكی عێراق كوژران.

دەزگا ئەمنییەكانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند، دوو هۆزی ناحیەی عوزێر لە پارێزگای میسان بەشەڕهاتوون و جۆرەها چەكی سووك و مامناوەند لە دژی یەكدی بەكاردەهێنن و شەڕ تا ئێستا بەردەوامە.

بەپێی ئاماری بەرایی هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا هەشت كەس لە هەردوولا كوژراون و شەڕەكە پەیوەندی بە كێشەی كۆمەڵایەتی و دوژمنداریی كۆنی نێوان لایەنە بەشەڕهاتووەكانەوە هەیە.

دەزگا ئەمنییەكان لەبارەی وردەكاریی شەڕەكەوە دەڵێن، چەند چەكدارێك لەناو ئۆتۆمبێلێكەوە تەقەیان لە دوو كەس كردووە و بەهۆیەوە شەڕ و پێكدادان سەریهەڵداوەتەوە.

شەڕی نێوان هۆز و خێڵەكان لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بووەتە دیاردە و ساڵانە دەیان ڕووداوی لەو جۆرە ڕوودەدەن و ژمارەی قوربانییەكانیان سەدان كەسن.

بابەتی پێشتر

بۆ بزواندنی "بونەوەرانی ئاسمانی".. ناسا وێنەی ڕووت ڕەوانە دەكات

بابەتی دواتر

لێكۆڵینەوەیەك: بەنجی نەشتەرگەری دەبێتەهۆی قەتیسبوونی گەرما

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی: دەرماڵەی فەرمانبەران كەمناكەینەوە و ئەم وەزیرانە جێگەیان نابێتەوە

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، “دەرماڵەی فەرمانبەران كەمناكەینەوە.” كاربەدەستێكی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ئاشكرایكرد، “مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران…
Total
0
Share