چەند بەرهەمێک بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیاددەکرێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، پێشنیاریان کردووە چەند بەرهەمێکی خۆراکی بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیادبکرێت و چاوەڕوانی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانن.

موسەننا جەبار، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئامادەکاری دەکەین لەگەڵ بریکارەکانی خۆراک بۆ دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی نۆیەمی ئەمساڵ لە کۆگاکاندا بڕی پێویستی ماددە خۆراکییەکان بۆ دابەشکردنی چوار سەبەتەی دیکەی خۆراک هەن.

ئاشکراشیکرد، پێشنیازمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردووە پەنیر و ئاردی سفر و شیر بۆ بەشە خۆراک زیادبکرێن و لەئێستادا چاوەڕێی وەرگرتنی رەزامەندین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گرنگە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share