ئەوروپا بەبڕی 18.6 ملیۆن دۆلار پشتگیری بەرێوەچوونی هەڵبژاردن لە عێراق دەكات

نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، یەكێتی ئەوروپا و ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەندامی یەكێتییەكە بە بڕی 18.6 ملیۆن دۆلار پشتگیری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە عێراق دەكەن.

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق (یۆنامی) ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسان بڵاویكردەوە، هاوکاریی یەكێتی ئەوروپا بە بڕی 5.51 ملیۆن یۆرۆ هاوكاری پێشكەشدەكات بۆ پڕۆژەیەک کە نەتەوەیەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات بۆ پەرەدان بە توانای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و لەو بارەیەوە واژووی ڕێککەوتنێکی دارایی كراوە.

یۆنامی دەشڵێت، “ئەو هاوکارییە هەروەها دەبێتە مایەی دامەزراندنی ڕاوێژکارانی هەڵبژاردنی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەو پێیەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئێستا سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ هەڵبژاردنی نیشتمانیی ئەمساڵ”.

ئاشكراشیكردووە، وێڕای هاوکاریی یەكێتی ئەوروپا بۆ پڕۆژەی هەڵبژاردنی نەتەوەیەکگرتووەکان، هەریەک لە ئەڵمانیا، هۆڵەندا و فەڕەنساش تەرخانی داراییان بۆ ئەم مەبەستە دابینکردووە و بەمەش تێکڕای بڕی تەرخانکراوی یەكێتی ئەوروپا و وڵاتە ئەندامەکانی دەگاتە 18.6 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

لە 8ی نیسان، بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان لەبری یۆنامی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئەوروپا واژووکرد سەبارەت بە دابینکردنی دارایی و بەڕێوەبردنی پڕۆژەکە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی كورد دوای پەیامەكەی سەدر: هەڵبژاردن ناكرێت و دۆخێكی سەخت ڕوو لە عێراق دەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و كاندیدی هەڵبژاردنی پێشوەخەتە ڕایدەگەیەنێت، پاشەكشەكردنی ڕەوتی سەدر لە هەڵبژاردنەكان واتای ئەوە دەگەیەنێت، هەڵبژاردن…
زیاتر ببینە

نووسراوێك كوتانی پەرلەمانتارانی لایەنێك بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا ئاشكرادەكات و وەزارەتی تەندروستی دەڵێت “ساختە”یە

نووسراوێك بەناوی وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە و تیایدا فەرمانكراوە بە كوتانی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنێك بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستیش…
Total
0
Share