پاش سعودیە و وڵاتانی کەنداو.. چین فیلمی “دۆکتۆر سترەینج” قەدەغە دەکات

فیلمی Doctor Strange 2 ڕووبەڕووی شەپۆلێک لە قەدەغەکردنی نمایش بووەوە لە چەندین وڵاتی جیهاندا، هەر لە میسر و چەند وڵاتێکی کەنداوەوە تا دەگات بە چین.

دیمەنی سەرەتای فیلمەکە کۆشکێک ڕۆژنامەی چینی نیشاندەدات و ژمارەیەکی ڕۆژنامەی The Epoch Timesی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی چینیشی تێدایە، ئەمەش لێپرسراوانی میدیا و ڕاگەیاندنی چینیی تووڕەکردووە و نمایشکردنی فیلمەکەیان لە وڵاتەکەدا قەدەغەکردووە.

پێشتر نمایشکردنی بەشی دووەمی “دۆکتۆر سترەینج” لە سعودیە و میسر و چەند وڵاتێکی دیکەی کەنداویشدا قەدەغەکرا، بەو هۆیەوە کە یەکێک لە پاڵەوانەکانی فیلمەکە هاوڕەگەزخوازە.

جێی ئاماژەیە، پاش دوایین فیلمی سپایدەرمان، ئەم فیلمە چاوەڕوانکراوترین فیلمی ستۆدیۆکانی مارڤێل بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share