ژنێکی 90 ساڵی بەریتانی دوای 20 ساڵ ئەڵقە ونبووەکەی هاوسەرەکەی دۆزییەوە

ژنێکی تەمەن 90 ساڵ لە بەریتانیا، دوای 20 ساڵ ئەڵقە ونبووەکەی هاوسەرە کۆچکردووەکەی لەناو باخچەی ماڵەکەیدا دۆزییەوە.

ئانی کێندریک ئەو ژنە بەریتانییە 90 ساڵەیە کە لە ناوچەی کۆرنواڵی بەریتانیا دەژی و ماوەی 22 ساڵە هاوسەرەکەی مردووە، هاوسەرەکەی کێندریک بەرلە مردنی ئەڵقەی هاوسەرگیرییانی ونکردبووە.

ئەو ژنە بەریتانییە دەڵێت، بەرلە 35 ساڵ کاتێک پیتەر لە باخچەکەدا کاریدەکرد ئەڵقەکەی لێ ونبووە .

کاتێک ئانی کێندریک لە باخچەکەدا سەرقاڵ بووە بەوتەی خۆی لە بنداری سێوەکانیدا ئەڵقەکەی دۆزیوەتەوە، “بەدۆزینەوەی ئەو ئەڵقەیە زۆر دڵخۆشبووم، ئەگەر هاوسەرەکەم بمایە بەدڵنیایی ئەویش وەک من دڵخۆش دەبووە”.

کێندریک باس لە ساتی دۆزینەوەی ئەڵقەکەی دەکات دەڵێت، “بۆ چەند خولەکێک دەنگم دەرنەدەهات، سەرەتا لە پارچە کانزایەکی سپی دەچوو دواتر وتم، تۆ بڵێی ئەوە ئەڵقەکەم بێت”.

ئەو ژنە بەتەمەن بەریتانیە وتی، “دەمەوێ ئەڵقەی هاوسەرەکەم  نوێبکمەوە و بە یادی ڕۆژانی خۆشەویستیی من و ھاوسەرەکەم لە پەنجەی بکەمەوە”.

بابەتی پێشتر

هێرشی کرایەسەر.. کۆکا کۆلا لە جەنگی ئۆکرانیادا تێوەدەگلێت

بابەتی دواتر

گەرمیان.. باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share