نێچیرڤان بارزانی: داوا لە یەكێتی و پارتی دەكەم ناكۆكییەكانیان بەلاوە بنێن

 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانەوە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند “جەژن لە كاتێكدا‌ دەگەڕێتەوە كە دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەوپەڕی پێویستی بە مانا و بەهاكانی جەژنە لە لێبووردەیی، ئاشتەوایی، بەخۆداچوونەوە و پێكهاتنەوە.”

لە پەیامەكەیدا هاتووە، “لە هەرێمی كوردستان لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستیمان بە پێكەوەیی، تەبایی و یەكڕیزییە‌. بۆیە داوا لە پارتی و یەكێتی وەك دوو هێزی سەرەكی و هەموو لایەنە كوردستانییەكان دەكەم جەژن بكەنە دەرفەتێك و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی باڵای گەل و وڵات، هەرچی كێشە و ناكۆكی هەیە بەلاوە بنێن”.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوادەكات یەكێتی و پارتی دووربكەنەوە لەهەڵمەت و پەلاماری میدیایی و خۆیان لە یەكترشكاندن بپارێزن. پێكەوە، یەكڕیز و تەبا، هاریكار و هاوئاهەنگ بن تا لەسەر ئاستی عێراقیش پێگە و ڕۆڵ و كاریگەرییان هەبێت.

لە پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، “با هەموومان ئەم جەژنە بكەینە دەرفەتێك بۆ هاریكاری و لێكگەیشتن، تا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان دەست لەناو دەست، قەیران و ئاڵۆزییەكان تێپەڕێنین و قۆناغێكی نوێی پێكەوەیی دەستپێبكەین، دەستكەوتەكان و ئێستا و داهاتووی هەرێمی كوردستان بپارێزین.”

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: ئەمشەو ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاو لە هەندێك شوێنێك هەیە

بابەتی دواتر

شەش مووشەك لە نزیك زێی بادینان لە قەزای خەبات كەوتنەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share