ئازاد ئەحمەد: ئەو لۆگۆیەی لە سەندیكاوە دابینكراوە تارادەیەك كاری تاكسییەكانی رێكخستووەتەوە

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ دوا وادە بۆ تاكسییەكان دانراوە كە دەبێت لۆگۆ وەربگرن و بەپێچەوانەوە سزادەدرێن و دەشڵێت، “بەهۆی ئەو لۆگۆیەی كە لە سەندیكا دراوە بە تاكسییەكانی دەرەوەی شار ناتوانن لەناو شار كاربكەن و بە پێچەوانەشەوە.

بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ پێویستە تا 15ی تەمموزی ئەمساڵ سەرجەم تاكسییەكان لۆگۆیان وەرگرتبێت، ئەگەر پابەندی بڕیارەكە نەبن غەرامەدەكرێن بە بڕی 40 هەزار دینار.

ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ لێدانی لۆگۆی تاكسی درێژناكرێتەوە و پێشتر مۆڵەت بە شۆفێران دراوە و ئەگەر پابەندنەبن ئەوا بە بڕی 40 هەزار دینار شۆفێری تاكسییەكان غەرامە دەكرێن”.

ئاشكراشیكرد، ئێمە لە سەندیكا لۆگۆیەكمان بۆ تاكسییەكانی ناوشار و دەرەوەی شار ئامادەكردووە بەبێ بەرامبەر دەدرێتە شۆفێران كە لە شووشەی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان دەدرێت و لەو رێگایەوە تارادەیەك توانراوە كاری تاكسییەكانی ناوشار و دەرەوەی شار رێكبخرێنەوە و لەو سنوورەی بۆیان دیاریكراوە ناتوانن سەرپێچی بكەن.

بابەتی پێشتر

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای كەلار - دەربەندیخان شەش كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

عێراق.. نرخی بلیتی فڕۆكە دادەبەزێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی هەڵبژاردن دیاریكراوە، بەڵام گرفتەكانی بەردەمی چارەسەرنەكراون

له‌گه‌ڵ ئەوەی واده‌ی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه‌ ‏دیاریكراوه‌، به‌ڵام تائێستا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موارنه‌كراوه‌ته‌وه‌ و كێشه‌كانى كۆمسیۆن…
Total
0
Share