هاوپەیمانیی فەتح دەستپێشخەرییەكی دیكەی بارزانی ڕەتدەكاتەوە

هاوپەیمانیی فەتح دەستپێشخەرییەكی بارزانی ڕەتدەكاتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت و دەڵێت، “ئەو فێڵە لە ئێمە ناکرێت.”

ماجد شەنگالی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێشخەرییەکی مەسعود بارزانی سەرۆکی ئاشكراكردبوو، کە تایبەت بوو بە چارەسەرکردنی دۆخی سیاسی عێراق.

شەنگالی ئاشكرایكردبوو، كە دەستپێشخەرییەکە، ئەوەیە بارزانی داوایکردووە حکومەت هەبێت و لەگەڵ حکومەتیشدا ئۆپۆزسیۆنی بەهیزبوونی هەبێت کە لە ڕێگای لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ڕۆڵێکی چاودێری گەورەی هەبێت، بە جۆرێک کە ئۆپۆزسیۆن سەرۆکایەتیی چەند لیژنەیەك وەربگرن و ڕۆڵیان هەبێت لە ئاگاداربوون لە پڕۆگرامەکانی حکومەت و شێوازی جێبەجێکردن و چاودێریکردنیان.

بەڵام، لە بەرامبەردا ڕەفیق ساڵحی کە ئەندامی هاوپەیمانیی فەتحە دەستپێشخەرییەکەی بارزانی ڕەتکردووەتەوە و دەڵێت، “ئەو فێڵە لە ئێمە ناکرێت.”

ئەو پەرلەمانتارە بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، “یەکێک لە مەبەستەکانی بارزانی و هاوپەیمانەکانی ئەوەیە هێزەکانی چێوەی هەماهەنگی پەراوێزبخەن و بەتەنیا خۆیان لە پێناوبەرژەوەندییەکانی خۆیاندا دەسەڵات بەرێوەببەن.”

جەختیشی كردووەتەوە، چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان، “دەرگای کراوەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان و بەرەو سازان و پەراوێز نەخستنی هیچ هێزێکی سیاسی.”

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس 2-1 ڤینیزیا

بابەتی دواتر

جەمیل بایك: ئەگەر پارتی و توركیا سەربكەون شتێك نامێنێت بەناوی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share