عێراق لە زۆری منداڵ خستنەوەدا لە پلەی دووەمدایە

عێراقی پلەی 48ی لەسەر ئاستی جیهان و دووەم لە رۆژهەڵاتدا بەدەستهێناوە لە زۆری منداڵ خستنەوەدا، كە تیایدا ژمارەی لەدایكبووان بەرامبەر هەر هەزار دانیشتوویەك دەكرێتە پێوەر.

هەڵسەنگاندنەكە وێنەیەکی روونتر دەدات دەربارەی چڕی لەدایکبوون بۆ هەر هەزار کەسێک، هەروەها ئەنجامێکی وردتر دەدات لە پۆلێنکردنی وڵاتان بەپێی ژمارەی لەدایکبوون، چونکە وڵاتان لە ژمارەی دانیشتووان و رووبەردا یەکسان نین.

بەپێی ئامارەكە كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكاوە ئامادەكراوە، عێراق پلەی 48ی جیهانی گرتووە لە كۆی 228 وڵات، بە چڕی لەدایكبوون كە دەگاتە 24.2 لەدایكبوون بۆ هەر هەزار دانیشتوویەك لە ساڵێكدا.

لەسەر ئاستی عەرەبی عێراق لە پلەی پێنجەمدا دێت لە ساڵی 2023دا، پاش هەریەك لە سۆماڵ، سودان، فەلەستین و مۆریتانیا.

یەكەم وڵات لەڕووی چڕیی لەدایكبوونەوە نەیجەر-ە بە رێژەی لەدایكبوون كە دەگاتە 46.9 لەدایكبوون بۆ هەر هەزار كەسێك، ئەو وڵاتەی پێگەی كەمترین رێژەی لەدایكبوونیشی گرتووە ئۆكرانیایە بە رێژەی 5.8 لەدایكبوون بۆ هەر هەزار كەسێك.

بەوەش عێراق دەكەوێتە چارەكی یەكەمی وڵاتانی جیهانەوە لەڕووی زۆری منداڵ خستنەوە، لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لە پلەی دووەمدا دێت پاش فەلەستین.

بابەتی پێشتر

چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ئاسۆ عومەر سوارە تێپەڕدەبێت

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی داوای چارەسەری بەپەلەی قەیرانی تەندروستی لە سودان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share